ئه‌لبوومی پێشمه‌رگه‌كان

Www.Peshmergekan.Com


لیستی ئه‌لبوومه‌كان :: چوونه‌ ژووره‌وه‌‌
دوا لكاندراو :: دووا لێدوان :: زیاتر بینراوه‌ :: باشترین پله‌‌ :: دڵخواز :: گه‌ڕان
   

ماڵه‌وه‌ > سێمینارەکان
كلیك بكه‌ بۆ گه‌وره‌كردنی وێنه‌كه‌
سێمیناری ته‌شکیلاتی کۆمیته‌ی سویدی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
سێمیناری ته‌شکیلاتی کۆمیته‌ی سویدی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ به‌شداری سێ ئه‌ندام و جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌م سێمیناره‌‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 9ی مانگی مارس له‌ شاری ئێسکیلستوونای وڵاتی سوید و به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی حیزب له‌م وه‌ڵاته‌ پێک هات. له‌م سێمیناره‌دا به‌ڕێزان مه‌نسوور عه‌زیزی به‌رپرسی ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، لۆقمان ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هه‌روه‌ها ئازاد عه‌زیزی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ماڵی حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، به‌شدار بوون.

پاش سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدان، مۆسته‌فا زاره‌عی، به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له‌ وڵاتی سوێد به‌خێرهاتنی ئه‌ندامانی حیزبی بۆ ئه‌م سێمیناره‌ی کرد. پاشان مه‌نسوور عه‌زیزی باسێکی له‌ سه‌ر ته‌شکیلاتی حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته‌ هه‌ڵبگیردرێن، پێشکه‌ش کرد. به‌رپرسی نوێی ته‌شکیلاتی حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ وته‌کانی خۆی جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کرد که‌ پێویسته‌ به‌ هاوکاری یه‌کتر مێتۆدێکی نوێ ئۆرگانی له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ و ئه‌ساسنامه‌ی حیزب، دروست بکه‌ین. ناوبراو هه‌روه‌ها داوای له‌ به‌شداربووان کرد که‌ که‌م و کۆڕیه‌کان باس و پێشنیاره‌کانی خۆیان به‌ ڕوونی پێشکه‌ش بکه‌ن.

له‌ درێژه‌ی سێمیناره‌که‌ لۆقمان ئه‌حمه‌دی باسی پێوه‌ندیه‌کان حیزب له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ و ئه‌و بڕیارانه‌ی که‌ له‌ کۆنگره‌ی حیزب له‌م بواره‌ دراون، کرد. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ واژۆکردنی رێکه‌وتننامه‌ نێوان حیزبی دیمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ کرد و ڕایگه‌یاند که‌ کۆنگره‌ پێداگری له‌ سه‌ر دروست کردنی پێوه‌ندیی له‌م چه‌شنه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ کرد. به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کانی حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ گرینگی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردی سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی کورد له‌ کوردستانی ئێران و شیوازی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کرد.

ئازاد عه‌زیزی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ماڵی حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش سه‌باره‌ت به‌ دروست بوونی کۆمیته‌ی ماڵی هه‌ندێ زانیاری به‌ به‌شدار بووان دا.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م سێمیناره‌دا، بەرێز کاک مەلا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی ئه‌ندامی دیکه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب و به‌شداربوو له‌م سێمیناره‌، باسێکی سه‌باره‌ت به‌ گرینگی په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنانی ئه‌ندامانی حیزب پێشکه‌ش کرد.

پاشان 40 که‌س له‌ ئه‌ندامانی به‌شداربوونی حیزب هه‌ندێ پرسیار و پێشنیاریان هێنایه‌ گۆڕێ.

ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب له‌ کۆتایی ئه‌م سێمیناره‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌ندامانی حیزبیان دایه‌وه.
 
pdki_seminari_eskilstuna_20130303_0_2.jpg  pdki_seminari_eskilstuna_20130303_0_3.jpg  pdki_seminari_eskilstuna_20130303_0_4.jpg  pdki_seminari_eskilstuna_20130303_0_5.jpg  pdki_seminari_eskilstuna_20130303_0_6.jpg  pdki_seminari_eskilstuna_20130303_0_7.jpg  pdki_seminari_eskilstuna_20130303_0_8.jpg  pdki_seminari_eskilstuna_20130303_0_9.jpg